که‌نه‌که بانگەوازێک ئاڕاستەی ئاڕاستەی چەکدارە کوردەکانی ناو سوپای تورکیا دەکات و دەڵێت "ده‌وڵه‌تی تورک به نیازه ئه‌و جاشانه بنێرێته به‌ره‌کانی شه‌ڕی عه‌فرین و ئه‌و که‌سانه له خیانه‌تێکی تره‌وه بگلێنێ".
ئه‌مڕۆ کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان "کەنەکە" بانگه‌وازێکى بۆ چه‌کداره کورده‌کانى ناو سوپاى تورک بڵاوکرده‌وه و داوایان لێده‌کات به‌شدارى شه‌ڕى عه‌فرین نه‌که‌ن.
که‌نه‌که ڕایگه‌یاندووه: کورد به ده‌ستی کورد به کوشت بده‌ن، ئه‌مه ئه‌و سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه کۆنه‌یه که به‌رده‌وام داگیرکه‌رانی کوردستان په‌یڕه‌ویان کردوه، له ناویشیاندا ده‌وڵه‌تی تورکیا به هه‌موو توانای خۆیه‌وه درێژه‌ی به ئه‌م کاره داوه. حکومه‌تی ئاکه‌په‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌رگه‌نه‌کۆن، ئه‌ردۆگان و باخچه‌لی به نیازن جاشه کورده‌کان بنێرن بۆ شه‌ڕی عه‌فرین.
ڕاشیگه‌یاندووه "تورکیا ئه‌و که‌سانه بۆ پیلانه چه‌په‌ڵه‌کانی خۆی به‌کاردێنێ، به جۆرێک که ئه‌و چه‌کدارانه له باکوری کوردستان بوون به هاوبه‌شی تاوانه‌کانی ده‌وڵه‌ت، ڕۆڵی ئه‌وانه هه‌میشه خیانه‌ت بووه به‌رامبه‌ر به گه‌له‌که‌ی خۆیان، ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆیان، ئه‌م ئه‌رکه نه‌گریس و خیانه‌تکاریه‌یان خستۆته ئه‌ستۆی خۆیان، له پرۆسه‌ی خه‌باتی ئازادیی باکوری کوردستاندا، ئه‌م که‌سانه هه‌میشه شانبه‌شانی سوپای تورکیا، ڕووی چه‌که‌که‌نیان کردۆته گه‌لی خۆیان".
که‌نه‌که ئەوەشی خستەڕوو "ئێستاش ده‌وڵه‌تی تورکیا به نیازه ئه‌و جاشانه بنێرێته به‌ره‌کانی شه‌ڕی عه‌فرین و ئه‌و که‌سانه له خیانه‌تێکی تره‌وه بگلێنێ، ئه‌م کاره‌ش بۆ ده‌وڵه‌ت له دوو لاوه له ناوبردنی کوردانه، ئه‌مه‌ش ڕق و کینه‌ی قووڵی تورکیا به‌رامبه‌ر کوردان ده‌رده‌خات، پێویسته ئه‌و چه‌کدارانه ئه‌م نییه‌ته گڵاوو نه‌یارانه‌ی ده‌وڵه‌ت باش بزانن، خۆیان نه‌که‌نه به‌شێک له ئامێری کوشتوبڕی ئه‌و ده‌وڵه‌ته دژه مرۆڤایه‌تییه".
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان ئه‌و چه‌کدارانه هۆشیار ده‌کاته‌وه که نه‌چنه عه‌فرین "چیدی نه‌بنه دارده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورکیا و خوێنی خه‌ڵکی خۆیان نه‌ڕێژن، ئه‌گه‌ر که‌سانێ له‌وانه بیانه‌وێ ئه‌و رێگا چه‌وته بگرنه‌به‌رو ببنه هۆکاری کوشتنی خه‌ڵکی خۆیان، ئه‌وا تاوانێکی یه‌کجار گه‌وره به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌یان ده‌که‌ن و دواجار ده‌که‌ونه به‌ر نه‌فره‌ت و سزای گه‌ل".
که‌نه‌که ڕایگەیاندووە "پێویسته ئه‌و راستییه به روونی بزانرێت که تورکیا به هێرشکردنه سه‌ر عه‌فرین شه‌ڕ له دژی هه‌موو کوردان ده‌کات، هێرشێکی ناڕه‌واو دوور له هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌کان، هه‌ربۆیه پێویسته به‌رامبه‌ر ئه‌م ناڕه‌واییه هه‌موو کوردان هه‌ڵوێستێکی روون و ئاشکراو به‌هێزیان هه‌بێت".
له بانگه‌وازه‌که‌ى که‌نه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه "عه‌فرین سیمای نیشتیمانپه‌روه‌رییه، سه‌نگه‌ره‌کانی عه‌فرین هه‌موو کوردستان ئه‌پارێزن، له شه‌ڕی عه‌فریندا نیشتیمانپه‌روه‌ریی ڕووخساری ڕاستینه‌ی خۆی پیشان ده‌دات".
که‌نه‌که داواى کردوه "ئه‌و کوردانه‌ی له شه‌ڕی عه‌فریندا پشتگریی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌که‌ن، ئه‌و کوردانه‌ی له‌ناو پارته‌کانی ڕژێمدان، پێویسته به زووترین کات بگه‌ڕێنه‌وه و جێی خۆیان له‌ناو گه‌لی خۆیاندا بگرن".
کەنەکە جارێکی دی بانگه‌وازی له هه‌موو کوردان ده‌کا "که بێهه‌ڵوێست نه‌مێنن، به هه‌ر شێوازێکی بۆیان ئه‌کرێت دژی هێرش و داگیرکاریی تورکیا بوه‌ستن و پشتگیریی گه‌لی خۆیان له عه‌فرین بکه‌ن".