کەشناسی لەسەر وشکەساڵی راگەیاند‌نێک بڵاودەکاتەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم لەسەر وشکەساڵی روونکردنەوەیەک دەدات و دەڵێت" مەرج نییە ئەم باران بارینەی ئێستا ببێتە مایەی نەمانی وشکەساڵی".

لەڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستاندا ئەوە هاتووە "بەدڵنیایی مه‌ترسی وشكه‌ساڵی لاوازبوه، بەهۆی بارانبارینی چەند رۆژی رابردو، بەڵام وشکەساڵی بۆ کشتوکاڵ کات و وەرزی بارانبارینەکە دیاریدەکات، نەوەک ئەو رێژە بارانەی کە دەبارێت".

کەشناسی دەڵێت "ئەگەر لەچەند کاتێکی ساڵدا زەوییە کشتوکاڵییەکان پێویستیان بە ئاوە، ئەگەر باران بێت ئەوا وشکەساڵی کۆتایی دێت، بە پێچەوانەشەوە ئەگەر لەکاتی پێویست نەیەت ئەوا بۆ کشتوکاڵ سودی نابێت تەنیا بۆ گلدانەوەی بەنداوەکان و ئاوی ژێرزەوی سودی دەبێت".

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە" لە سلێمانی هەمان ئەندازەی ساڵی رابردوو باران باریوە، ئەگەر بێت و زیاتر ببارێت ئەوا زیاتر لە ساڵی رابردوو دەبێت، بەڵام لەهەولێر و دهۆک هێشتا نزیکەی ٥٠ ملم ماوە بگاتە ساڵی رابردوو".
                            



AM:10:41:18/02/2018