ئاوی سەرچنار هەڕەشە لە سلێمانی دەکەن

کارمەندانی ئاوی سەرچنار دەستیان بە بایکۆت کرد و هەڕەشەی پێنەدانی ئاو لە شاری سلێمانی دەکەن، ئەگەر داواکارییەکانیان بۆ جێبەبجێ نەکەن.  

كارمەندانی پڕۆژەی ئاوی سەرچنار بایكۆتی دەوامیان ڕاگەیاندو وادەی  تا پێنج شەممەیان داناوە ئەگەر نەچن بە دەنگیانەوە، ئەوا ئاو دەبڕن لە شاری سلێمانی.

نزار محەمەد كارمەندی پڕۆژەی ئاوی سەرچنار، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ سپی مانگرتنی کارمەندەکانی ئەو وێستگەیەی پشتڕاستکردەوەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەگەر داواكانیان جێبەجێنەكرێت ڕۆژی پێنج شەممە ئاوی سلێمانی دابەشناكەن.

نزار محەمەد لەسەر داواکارییەکانیان وتی " داواكارین بەشێك لەو داهاتەی دراوەتەوە بە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان، بۆ كارمەندەكانیان سەرفكرێت، چونكە تاكو ئێستا كارمەندان لەو داهاتە سودمەند نەبوون".
هەروەها داواکارییەکی تریشیان هەیە کە سیستمی پاشەكەوتی موچە لاببرێت.



AM:11:05:19/02/2018