ئاگرەكەی سلێمانی شەش برینداری لێكەوتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە هۆتێلێكی شاری سلێمانی كەوتەوە و لە ئەنجامدا شەش كەس برینداربوون.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 19ی شوباتی 2018 ئاگرێك لە هۆتێل نارا لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمودی شاری سلێمانی كەوتووەتەوە.

پاش كەوتنەوەی ئاگرەكە تیمەكانی بەرگری شارستانی سلێمانی گەیشتوونەتە شوێنی ئاگرەكە و توانیویانە كۆنتڕۆڵی بكەن و لە ئێستاشدا لێكۆڵینەوەكانیان لەبارەی هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە دەستپێكردووە.

لە ئەنجامی كەوتنەوەی ئاگرەكەدا شەش كەس برینداربوون، كە یەكێك لە بریندارەكان كارمەندی تیمەكانی ئاگركوژێنەوەیە.



PM:02:21:19/02/2018