موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت

دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كارەكانی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10ی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەكۆتا هێنا.

میدیاكانی پارتی لە زاری سەرچاوەیەكی دیوانی وەزارەتی داراییەوە بڵاویكردەوە ئەمڕۆ دووشەممە 19ی شوباتی 2018، وەزارەتی دارایی كارەكانی وردبینیكردنی لە لیستی مووچەی مانگی 10ی وەزارەتی پێشمەرگە كۆتایی پێ هێنا.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە دوای تەواوبوونی وردبینییەكە، چاوەڕوان دەكەن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دابەش بكرێت.

لە ماوەی رابردوودا سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، مووچەی مانگی 10ی ساڵی 2017یان پێدراوە، بەڵام بەبێ یەكلاكردنەوەی هۆكارەكەی، دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دواخراوە.



PM:02:53:19/02/2018