ئاگرێك له‌نهۆمی نۆیه‌می یه‌كێك له‌باڵه‌خانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی شاری پزیشكان له‌سلێمانی كه‌وته‌وه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سلێمانی ئاگره‌كه‌یان له‌زووترین كاتدا كۆنترۆڵكرد.
نه‌قیب رێكان جه‌مال، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند "كه‌مێك ئێش ئێستا ئاگرێك له‌نهۆمی نۆیه‌می له‌یه‌كێك لهباڵهخانهكانی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی شاری پزیشكان له‌سلێمانی كه‌وته‌وه و تیمه‌كانمان توانیان له زووترین كاتدا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن".
وتیشی خۆشبه‌ختانه تائێستا رووداوه‌كه زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه و بهلاَم زیانی مادی به‌دوای خۆیدا هێناوه و لێكۆلێنهوهش له‌هۆكاری رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه و تائێستاش هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه نه‌زانراوه.