وردەکاری خۆکوشتنی کچێکی ١٧ ساڵ لە سلێمانی
پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2ی ئازاری 2018، كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ به فیشه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
پۆلیسی سلێمانی له فه‌یسبوكی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ کچێکی تەمەن 17 ساڵ له‌شاری سلێمانی بەفیشەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
ئه‌وه‌شی نووسیوه: پاش ئاگادار كردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس، كچه‌كه به‌برینداریی گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی، دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه، گیانی له‌ده‌ستدا.
روونیشیكردووه‌ته‌وه: كچه‌كه ناوی (ش، ئـ، ح) و ته‌مه‌نی 17 ساڵه‌و پیشه‌ی خوێندكاره.
ئه‌وه‌شی وتووه: پاش رووداوه‌كه كه‌شف و هێڵكاریی بۆ شوێنی رووداوه‌كه كرا‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی رزگارییه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كرایه‌وه.
PM:11:36:02/03/2018