سارا خانم پێشکەشكاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە زیاتر لە چوار هەزار کەس سەرسامیان بە وێنەکەی دەربڕیوە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سارا وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە وەک دەردەکەوێت لە کاتی وەرزشکردندا گرتبێتی و بووەتە جێگەی سەرسامی هەوادارانی و نوسیویەتی " هەمیشە به هێزو ئازا‌و چاو نەترس بن".
سارا لە دواین چاوپێکەوتنیدا وتبووی من بۆ خۆم دوو تاتۆ له‌سه‌ر ده‌ستم هه‌یه و وه‌ك حه‌زێكی خۆشم كردوومه كه ناوی دایكمی له‌سه‌ر نووسراوه، نه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌ك مۆدێلێكی تایبه‌ت كردبێتم، ته‌نانه‌ت زۆر پێش ئه‌وه‌ی ببمه بێژه‌ر و پێشكه‌شكار تاتۆكه‌م درووست كردووه.
هەروەها سەبارەت بە مەرجەکانی بۆ هاوسەرگیری وتوویەتی " به ڕای من جوانیی ڕووخسار گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی نییه و ته‌نیا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه زۆر سه‌رنجی ده‌خه‌نه سه‌ر و پێیان وایه ده‌بێت بێژه‌ر و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر شاشه ده‌رده‌كه‌ون ده‌بێت زۆر جوان بن، له كاتێكدا پێوه‌ری بێژه‌ری سه‌ركه‌وتوو ڕووخسار نییه و ئه‌وه‌ی ده‌وترێت هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، سه‌باره‌ت به جه‌سته‌ش من وه‌ك لایه‌نێكی ته‌ندرووستی پارێزگاری له جه‌سته‌م ده‌كه‌م و وه‌رزش ده‌كه‌م، ئێستاش باڵام 165 سانتیمه و كێشم 52 كیلۆیه كه به‌رده‌وامیش گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت."
هاوکات سارا کە لە ساڵی ١٩٩٤دا لەدایک بووە، سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە لە کارەکەیدا هاوکارییان کردووە و ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو هەوڵێک دەدات لە پێناو بەرەوپێشچوون لە کارەکەیدا.