وردەكاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی دەستكاری پاشەكەوتی موچەوە

پاش كەمێكیتر حكومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە و بەگوێرەی زانیاریەكانی "سپی"یش بڕیاری دەستكاریكردنی موچە دراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وردەكاریەكەی ڕادەگەیەنرێت.

بەگوێرەی زانیاریەكانی "سپی" لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردراوە ئەگەر بەغدا بەردەوامبێت لە ناردنی پارە بۆ هەرێم ئەوا دەستكاری موچە بە تەواوی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان وەزارەتە پەیوەندیدارەكان لیژنەیان دروستكردووە بۆ ووردەكاری دەستكاریكردنی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران.

هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی" كەوتووە كەمێكیتر ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكرێتەوە كە تیادا  ئەوە هاتووە كە "مافی موچەخۆرانی هەرێمە داوای مافی سروشتی خۆیان بكەن و باس لەوەش دەكرێت كە حكومەت هەوڵدەدات شەفاف بێت لەڕووی داراییەوە لەگەڵ خەڵكی كوردستاندا".



PM:02:30:25/03/2018