" چەندین سەربازی تورکیا لە سیدەکان لە باشووری کوردستان کوژران "

لە ناوچەی سیدەکان لە باشووری کوردستان لە دژی سەربازانی سوپای تورکیای گەریلاکانی پەکەکە چالاکیەکیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە چەندین سەربازی سوپای تورکیا کوژران و برینداربوون.

ئاژانسی فراتنیوز، بڵاویکردەوە "سەرچاوە هەرێمییەکان بڵاویانکردەوە، چالاکی لە دژی ئەو سەربازانەی سوپای تورکیا، کە لە ناوچەی سیدەکان لە باشووری کوردستان بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن و هێرشەکانیان، ئەنجامدار".

هەروەها هاتووە " ئاماژە بەوەکراوە، دوێنێ و لە کاتی تێپەڕبوونی سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەردا لە ناوچەی سیدەکان، ئەو تەقەمەنیانەی لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە دانرابوون، پیایاندا تەقییەوە و بەو هۆیەوە چەندین سەرباز کوژران  و برینداربوون".

ئاژانسەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " دوێنێ لە گردی عەلی رەش لەناوچەی گەڤەر لە دژی سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییەکی تر ئەنجامدرا و بەو هۆیەوە چەندین سەربازی دوژمن کوژران و برینداربوون".

چاوەڕێ دەکرێت ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئەمڕۆ لە بارەی ئەو چالاکییانەوە ڕاگەیاندراو و زانیاری ورد بڵاو بکاتەوە.



PM:02:44:08/04/2018