پیاوێک بە تەور ژنەکەی کوشت

له‌شاری‌ ئورمیەی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پیاوێك به‌ته‌ور هێرشده‌كات ده‌كاته‌ سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

رێکخراوی مافی مرۆڤ "هەنگاو" کە بایەخ بە ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەدات ڕایگەیاند، لە شاری ئورمیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان پیاوێک بە تەور هێرشی کردووەتە سەر ژنەکەی لە ئەنجامدا کوشتوویەتی.


ڕێکخراوەکە لەسەر زاری کەسوکاری ژنەکەوە گواستویەتیەوە کە پیاوەکە بە تەور لە ملی ژنەکەی داوە برینداریکردووە و پاش چەند رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی ئورمیە گیانی لەدەستداوە.

ژنەکە ناوی گوڵی حەلیمانە و هاوسەرەکەشی ناوی فەهیم شێرزادە.

لە مانگی ڕابردووشدا گەنجێکی تەمەن ٢٨ ساڵ لە شاری ئورمیە بە چەقۆ هێرشی کردە سەر دایکی خۆی و کوشتی.



PM:08:54:09/04/2018