دادگای فیدراڵی عێراق داوای ئاشتی هەورامی دەکات بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵێنەوە

داداگای فیدراڵی عێراق لەسەر کێشەی هەناردەکردنی نەوت و دیارنەبوونی داهاتەکانی داوای ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێم دەکات .

دادگای فیدراڵی لێکۆڵینەوە لە سکاڵایەکی وەزارەتی نەوت دژبە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەست پێکردوو (حەیدەر عەبادت و نێچیرڤان بارزانی) خرانە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەوە .

ئیاس ساموک "وتەبێژی دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕایگەیاند ئەمڕۆ بەسەرۆکایەتی دادوەر (مەدحەت مەحمود ) و ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەکانی دادگای فیدڕاڵی لێکۆڵینەوەکە دەستی پێکردووە ، داواکاری گشتیش داوای لە دادگا کردووە ڕاستەوخۆ فەرمانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم دەربکات ، لەگەڵ ئەوەدا داواکاری گشتی داواشی کردووە پارەی نەوتی فراۆشروای هەرێم بۆ حکومەتی ناوەند بگەڕێندرێتەوە .

باس لەوە دەکرێت لەکاتی ساخ بوونەوەی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی وەزیری سامانە سروشتیەکان و ئەوکەسانەی دەستیان لەفرۆشتنی نەوتی هەرێم بەسەربەخۆدا هەبووە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەربکرێت ، بڕیارەکەش لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە جێبەجێبکرێت .


AM:12:04:11/04/2018