ئێوارەی ئەمڕۆ سه‌رۆك وەزیرانی هه‌رێم و سه‌رۆكی روسیا لە دیدارێکی دوو قۆڵیدا لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا. په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولایان تاووتوێ كرد.
بەگوێرەی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی فەرمی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەدراوە، کە كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٩ی ئایار،ی٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له گۆڕه‌پانی سوور له مۆسكۆ، له‌گه‌ڵ میوانانی باڵا و شاندی وڵاتان، به‌شداری له یادی سه‌ركه‌وتنی جه‌نگی مه‌زنی نیشتمانی (جه‌نگی جیهانیی دووه‌م)دا كرد.
ئەوەشهاتووە، كه پاش ئه‌وه‌ی میوانان، به‌شدارییان له ڕێوڕه‌سمێكی پێشوازیدا كرد كه له‌لایه‌ن ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیاوه رێكخرابوو، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ پوتین دیدارێكی دووقۆڵی ئه‌نجام دا.
لە بەشێکی دیکەی هەواڵەکەدا هاتووە، له دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا داكۆكییان له په‌یوندییه مێژووییه‌كانی هه‌ردوو گه‌لی روسیا و كوردستان له قۆناغه جیاكاندا كرده‌وه و باسیان له په‌ره‌پێدانی زیاتری ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له ئێستا و داهاتوودا كرد و، پوتین-یش پشتگیری خۆی بۆ گه‌لی كوردستان و په‌ره‌پێدانی په‌یوندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و وزه‌دا.
بەپێی ماڵپەڕەکە، هاوکات نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پوتینی كرد بۆ بانگهێشتكردنی و دووپاتی كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له هه‌ر هه‌نگاوێك به ئاراسته‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و روسیا ده‌كات و هه‌موو ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش به پڕۆژه‌كانی وزه و وه‌به‌رهێنانی روسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.