د. دارا محەمەد هەڵگری دكتۆرا لەبواری فەلسەفەی سیاسی توێژەر لە زانكۆی لەندەن دەڵێت" ئه‌و دابه‌شكاریه حیزبیه ده‌كات كه به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و كاره‌ساته سیاسی و ئابوریانه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستانه ".
لە چاوپێكه‌وتنێكی نوسه‌رو روناكبیر دارا محه‌مه‌د به هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و سوید، له رۆژنامه‌ی (The News on Sunday) بڵاوبۆته‌وه و هه‌مان چاوپێكه‌وتنیش له رۆژنامه‌یه‌كی سویدیدا (Internationalen) بڵاوبۆته‌وه، د. دارا محه‌مه‌د له‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه ده‌دوێ كه روبه‌ڕووی كورد بۆته‌وه به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه‌و باس له ئه‌گه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی كوردی و رۆڵی ده‌وڵه‌ته هه‌رێمایه‌تی و گه‌وره هێزه‌كان له‌سه‌ر كوردستان و له‌سه‌ر پرۆسه‌ی بوون به ده‌وڵه‌ت ده‌كات.
هه‌روه‌ها باس له دۆخی سیاسی كوردستان و ئه‌و دابه‌شكاریه حیزبیه ده‌كات كه به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و كاره‌ساته سیاسی و ئابوریانه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستانه. له به‌شێكی وه‌ڵامه‌كانیدا، نوسه‌ر باس له‌وه ده‌كات كه چۆن كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان پرسی ریفراندۆمی به پرسێكی ناپێویست و ناگرنگ ده‌زانی له به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه سیاسی و ئابوریه خراپه‌ی له كوردستاندا هه‌یه و له به‌رامبه‌ر بێئومێدی خه‌ڵك به‌و نوخبه حوكمڕانه‌ی كه نوقمی گه‌نده‌ڵیه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه بووه‌و قۆرخی ده‌سه‌ڵاتی كردووه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌ی گفتوگۆكه‌دا كه ئایا ده‌ه‌وڵه‌تی كوردی ده‌بێته‌هۆی كێشانی سنورێكی نوێ له ناوچه‌كه‌دا، دارا محه‌مه‌د ده‌ڵێ ره‌نگه ده‌وڵه‌تی كوردستان ئه‌گه‌ر له داهاتودا دروست ببێت ببێته‌هۆی دروستبوونی سنوره نوێیه‌كان له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام گرنگه ئه‌م سنورانه به خوێن نه‌كێشرێن، به‌ڵكو ئه‌و نه‌خشه‌یه بێت كه پێكهاته‌كان هه‌موویان توانای پێكه‌وه‌ژیانێكی ئاشتیانه‌یان هه‌بێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئێستای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویسته یه‌كێك بێت له پرۆژه‌و ڤیژنه سیاسیه هه‌ره گرنگه‌كان.
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ئایا ریفراندۆم پشتگیری وڵاته هه‌رێمایه‌تیه‌كانی هه‌بووه، نوسه‌ر ده‌ڵێ هیچ پشتگیریه‌كی راسته‌وخۆو دیار بۆ ریفراندۆم نه‌بووه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م پشتگیریه‌ش له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌وڵه‌تێكه‌وه هه‌بووبێت، ئه‌وا له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیان له ناوچه‌كه‌دا بووه و به‌شێك بووه له ململانێی هێز. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر هه‌ر پشتگیریه‌ك له‌لایه‌ن سعودیه‌وه هه‌بووبێت، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ململانێی هێزه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه. سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی دژ و به‌رهه‌ڵستكارانی توركیا، دارا محه‌مه‌د ده‌ڵێ هه‌ڵوێستی دژایه‌تیكردنی توركیا بۆ ریفراندۆم هه‌ڵوێستێكه له دژایه‌تیكردنیه‌وه بۆ دۆزی كورد، به‌گشتی، هه‌ڵقوڵاوه و پتر ئاماژه‌یه‌كه به‌و سیاسه‌ته سته‌مكارانه‌یه‌ی حكومه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر به كێشه‌ی كورد له باكور هه‌یه‌تی. لێره‌وه ئه‌و پێیوایه كه ئه‌گه‌ر هه‌ر پشتگیریه‌ك بۆ ریفراندۆم له ئارادابووبێت له ئه‌نجامی دانپیاننانی راسته‌قینه‌یان به مافی كورد به هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه.
نوسه‌ر جگه له‌م خاڵانه له میانه‌ی ئه‌م وتوێژه‌دا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگی دیكه راده‌وه‌ستێت: له‌وانه ماناكانی پشتگیری ئیسرائیل بۆ ریفراندۆم و به‌رواردكردنی ریفراندۆمی كوردستان به ریفراندۆمی كه‌ته‌لۆنیا و به‌ده‌سته‌وه‌دانی كه‌ركوك و هه‌روه‌ها قه‌یرانی هێزی چه‌پ له كوردستاندا.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی چاوپێكه‌و‌تنه‌كه بڕوانه ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه:
http://tns.thenews.com.pk/independent-kurdistan-might-give-middle-east-new-vision/#.WxjzXS-ZNAY