رەمەزان کەریم: ئەم هەڵبژاردنەوەی تورکیا بۆ کورد چارەنووس سازە

شارەزایی کاروباری تورکیا و کوردانی باکور، رەمەزان کەریم دەڵێت " ئەم هەڵبژاردنەوەی تورکیا بۆ کورد چارەنووس سازە ".

لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ سپی، رەمەزان کەریم شارەزایی کاروباری تورکیا و کوردانی باکور دەڵێت" ئەم هەڵبژاردنە بۆ کورد چارەنووس سازە، چونکە ئەگەر کورد رێژەی لە ١٠% تێپەڕێنێت ئەوا بەر لەجینۆسایدی فیزیکی و جەستەیی دەگرێت".

ئەو شارەزایە پێیوایە دۆخی ئۆردوغان خراپەو دەڵێت" کورد دوای داگریکردنی عفرین و دەستگیرکردنی دەمیرتاش و یوکسکداغ، رۆژ بەرۆژ دەرکەوت کە ئۆردوغان هەر بەتەنیا  دژی پەکەکە نییە دژی هەموو کوردە لە هەر چوار پارچە".

ئەو زیاتر روونکردنەوە دەدات و دەڵێت" لە پێشدا فراکسیۆنەکەی ئۆردوغان لە پەرلەمان سێ کوتلەبوو، کوتلەی ئۆردوغان و کوتلەی عەبدوڵا گوڵ و کوتلەی فەتحوڵا گوڵەن، ئێستا دوو کوتلەی گوڵەن و فەتحوڵا گوڵەنی لێبۆتەوە، هەورەها کوردیش دەنگی ناداتێ".

بەپێی هەموو راپرسیەکان هەدەپە لە ١٤% دەنگەکانی تورکیا بەدەستدەهێنێت، بەڵام ئۆردوغان بۆ ئەوەی هەدەپە سەرنەکەوێت ئەوان کاری ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکاندا دەکەن.

دەقی چاوپێکەوتنەکە..




AM:01:14:22/06/2018