"سپی" زانیاری لەبارەی روداوی ئاگرکەوتنەوەی تاسلوجە بلاودەکاتەوە

بەرپرسێکی ھێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگە رایگەیاند، روداوی ئاگر کەوتنەوەکەی تاسلوجە لە بارودخانەی ھێزەکانی پیشمەرگە لەناوچەی تاسلوجە ڕوویداوە و بەھۆی مەترسی بارودەکەوە تیمەکانی بەرگری شارستانی ناتوانن بچنە نزیک ڕووداوەکە.

عەمید ئەحمەد لەتیف وتەبێژی ھێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگە لە لێدوانێکی رۆژنامەامیدا وردەکاری روداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، ڕووداوەکە لەناو بارەگای ھێزەکانی  ٧٠ی پێشمەرگە نەبووە، بەڵکو لە بارودخانەی ھێزەکانی ئێمە لەناوچەی تاسلوجە ڕوویداوە .
 ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، تائێستا ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە، بەڵام 
پێشبینی دەکرێت بەھۆی شۆرتی کارەباوە بوبێت

ئەو بەرپرسەی پێشمەرگە ئاشکراشی کرد، بەھۆی مەترسی بارودەکەوە تیمەکانی بەرگری شارستانی ناتوانن بچنە نزیک ڕووداوەکە، بۆیە تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوەو تا ئێستاش زیانی گیانی و مادی رووداوەکە نەزانراوە.

بەپیی زانیارییەکان بەھۆی بەرفراوانی ئاگرەکەوە  لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی داوا لە دانیشتوانی ناوچەکە دەکەن، کە ماڵەکانیان چۆڵی بکەن تا دوور بن لە زیانەکانی ئاگر کەوتنەوەکە.



AM:12:52:03/07/2018