دوو سیناتۆری ئەمریکی سەردانی منبج-یان کرد

یندسی گراهام و جین شاهین سیناتۆری کۆمارییەکان سەردانی شاری منبجیان کرد لە باکوری سوریا و لەگەڵ بەرپرسانی هەسەدەدا کۆبوونەوە و گەشتێکیان کرد بە ناو شارەکەدا.

شەرڤان دەروێش وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی منبج بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت "ئامانج لە سەردانی دوو سیناتۆرە ئەمریکییەکە بینینی ڕەوشی ئاسایشی منبجە".

هاوکات ناوبراو لە هەژماری خۆی لە تویتەر چەند وێنەیەکی سەردانەکەی بڵاوکردووەتەوە و خۆشحاڵی خۆی لەبارەی هاتنی ئەو دوو سیناتۆرەوە دەربڕیوە.

لەلایەکی دیکەوە سیناتۆر لیندسی گراهام لەبەردەم فەرماندەکانی ئەنجوومەنی سەربازی منبجدا لێدوانێکی داوە و وتوویەتی "گرنگی مانەوەمان لێرە بە سەرۆک ترەمپ ڕادەگەیەنم، بۆ ئەوەی یارمەتیتان بدات".

ئەوەشی وتووە "ئێوە هاوڕێی ئەمریکان، ئەگەر ئێمە ئێرە بەجێ بهێڵین ئەوا زۆر خراپ دەبێت".

ڕاشیگەیاندووە "ئەڕۆمەوە و چیرۆکی هاوەڵەکانمان و منبج دەگێڕمەوە، ئەمە شوێنی هیوایە و ئەم ناوچەیە پێویستی بە پارێزراوی زیاتر هەیە".



AM:09:20:03/07/2018