دیاردەیەکی گەردوونی گەورە ڕوودەدات

كۆمەڵەی گەردونناسی تەكساس درێژترین مانگ گیران لە سەدەی ٢١دا لەم مانگەدا ڕوودەدات و هەسارەی مەریخ زۆر نزیك دەبێتەوە لە گۆی زەوی و بۆ چەند ڕۆژێك دەبێتە چوارەم درەوشاوەترین تەنی ئاسمان لە دوای خۆر، مانگ، ڤینۆس.

لوقمان حەوێز، ئەندامی كۆمەڵەی گەردونناسی تەكساس لە فەیسبووک نوسیویەتی ، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ ی تەمموزی ئەمساڵ مانگ گیراندەست پێدەكات، لە كوردستان نیمچە مانگ گیران یەكسەر لە دوای كاتژمێر نۆی شەو دەستپێدەكات، دوایی دەبێتە مانگ گیرانی تەواو، تێكڕای ماوەی مانگ گیرانەكە پتر لە چوار كاتژمێر دەخایەنێت، لەو چوار كاتژمێرە یەك كاتژمێر و ٤٣خولەك مانگ بەتەواوی دەگیرێت، ئەمەش بە درێژترین مانگ گیرانی ئەم سەدەیە دادەنرێت”.

.

ڕوونیشی كردۆتەوە، دیاردەی دووەم نزیكبوونەوەی هەسارەی مەریخە لە گۆی زەوی بە ڕادەیەك درەوشانەوەی لە ئاسمان لە درەوشانەوەی هەسارەی جوپیتەر (موشتەری) زیاتر دەبێت، هەسارەی مەریخ لەكاتی سوڕانەوەی بەدەوری خۆر لەسەر خولگەكەی لە دوورترین خاڵیدا دووریەكەی لە گۆی زەوی دەگاتە نزیكەی ٤٠١ ملیۆن كیلۆمەتر، لە نزیكترین خاڵیشیدا دووریەكەی دەگاتە ٥٤.٦ملیۆن كیلۆمەتر.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە پێشتر باس لەوە دەکرا کە پێویستە لە کاتی مانگگیراندا مۆبایل بکوژێنرێتەوە، بەڵام شارەزایان دەڵێن ئەو قسانە دوورن لە ڕاستییەوە و مانگیران هیچ زیانێکی نابێت



AM:10:47:08/07/2018