بە گوێرەی ئەو ئەنجامانەی دەست سپی کەوتوون
بە نزیکەیی ئەنجامی جیاکراوەی دەستی دەنگەکان لە سلێمانی گۆڕانی بەرچاوی بەدوای
خۆیدا هێناوە و گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی یەکەمە.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە
لە دوای جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان، بزووتنەوەی گۆڕان بووەتە هێزی یەکەم لە
پارێزگای سلێمانی و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش دووەمە.
لە پلەی سێیەمیشدا نەوەی نوێ دێت کە هێزێکی
نوێیە لە هەرێمی کوردستان و پارتی لە پلەی چوارەمدا دێت و لە پلەی پێنجەم و
شەشەمیشدا کۆمەڵ و یەکگرتوو دێن و هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەریش لە پلەی حەوتەمدایە.