تێرمیناڵی نوێی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری نوێ و دوای نۆژەنکردنەوە و
فراوانکردنی لەلایەن کەرتی تایبەتەوە، ئەمڕۆ کرایەوە.
كاتژمێر 10ی پێش
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە شەشی ئابی 2018 بەپێی ستانداردی جیهانی تێرمیناڵی نوێی فڕۆكەخانەی
سلێمانی كرایەوە كە شوێنی هاتن و ڕۆیشتن و بازاڕی ئازاد و چەندین كافتریا و ڕێستورانتی
تێدایە.
پرۆژەی تێرمیناڵی
نوێی فڕۆكەخانەی سلێمانی لەلایەن كەرتی تایبەتەوە لەسەر 500 هەزار مەتر دووجا دروستكراوەو
لە یەك كاتدا جێگەی 12 فڕۆكە دەبێتەوە.