چوار ئەندامی خێزانێکی کورد کە دانیشتووی قەزای دوزخورماتوون، لەکاتی هەوڵی پەڕینەوەیان لە دەریای ئیجەدا خنکان و دوو لە ئەندامانی خێزانەکەش ڕزگاریان بوو.
ئەو خێزانە لە باوک و دایک و کوڕێک و سێ کچ پێکهاتبوون، لەکاتی هەوڵی پەڕینەوە لە دەریای ئیجە بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوتووە، باوک و کوڕەکە ڕزگاریان بووە و دایکەکە و هەرسێ کچەکەی خنکاون.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، بەلەمێک لەکاتی پەڕینەوەی بۆ یۆنان ژێرئاو کەوتوو و لە ئاکامدا نۆ کۆچبەر کە سەرجەمیان عێراقی بوون خنکان، هاوکات چوار کۆچبەری دیکەش ڕزگارکران کە لەسەر هەمان بەلەم بوون.