ئەحمەدی نەژاد بۆ ڕۆحانی: دەستلەکار بکێشەرەوە

سەرۆکی پێشووی ئێران، مەحمود ئەحمەدی نەژاد ڕایگەیاند باشترین چارە بۆ دۆخی ئێران ئەوەیە حەسەن ڕۆحانی دەست لەکاربکێشێتەوە.

سەرۆکی پێشووی ئێران ڕاشیگەیاند ١٣ ساڵ پێش ئێستا و لەکاتی گرتنەدەستی پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران باری ئابوری وڵاتەکەی زۆر باشتربووە لە ئێستا و هەر لە ئەو کاتەشەدا پلانیان دانابوو رێگری بکەن لە گرانی بازار و داڕمانی ئابوری، بەڵام لە ئێستادا نەک ئابوری سەرجەم کایەکانی کۆمەڵگا بەرەو داڕمان دەچێت.

دەشڵێت لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئەودا فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران زۆر زیاتر بوون و هەمیشە ئەمریکییەکان و تەواوی ئەورپا ئابڵۆقەیان دانابوو لەسەر ئێران.

سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران دەشڵێت "لە ئێستادا ئابوری ئێران بەرەو سفر دەچێت و هەژاری گەیشتووەتە لوتکە، حەسەن ڕۆحانی و وەزیرەکانی ئێران بەرپرسی سەرەکین لەم دۆخەدا و پێشنیاز دەکەم دەست لەکاربکێشنەوە".

ئەحمەدی نەژاد دەشڵێت. "بە وازهێنانی ڕۆحانی هەم خەڵک سود وەردەرگرێت و هەم خۆشی بۆیە هەتا کات هەیە دەتوانێت ئەو رێگە چارەیە جێبەجێ بکات".


 



PM:01:18:10/08/2018