لە شاری سلێمانی گەنجێک لە هەوڵی خۆکوشتن ڕزگار کرا و لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشیکیدایە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "پاش ئەوەی لەلایەن هەواڵدەرێكەوە هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن ئاگاداركرانەوە لەوەی كە گەنجێك هەوڵی خۆكوشتن دەدات، دەستبەجێ هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی سەرا گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەكە و گەنجەكە بەبرینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە كە چەقۆیەكی لە ملی خۆی دابوو" .
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئێستادا گەنجەكە لەنەخۆشخانەیە و لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە مەبەستی بەدەستهێنانی زانیاری سەبارەت بە هۆکار و پاڵنەری ڕووداوەکە، لە لایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکراشی کردووە، گەنجەكە بە ڕەچەڵەک ئێرانییە و ناوی (س، م ) و تەمەنی لەسەرو ٢٠ ساڵەوەیە .