سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی به‌پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دەدات، ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌شداریكردنیان له‌گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانێتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق.
ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جدید بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌ی نوری مالكی‌و هادی عامری كه ئێستا ده‌یانه‌وێت گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانیی پێكبهێنن، كۆمه‌ڵێك ئۆفه‌ری "زۆر مه‌ترسیدار"یان خستوه‌ته به‌رده‌ست كورد كه به‌شداری له‌فراكسیۆنه گه‌وره‌كه‌یاندا بكه‌ن، ئۆفه‌ره‌كانیش بریتین له ئیداره‌دانی هاوبه‌شی نێوان هه‌رێم‌و عێراق له كه‌ركوك، شه‌نگال، دوزخورماتو و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی دیكه، به‌شێوه‌یه‌ك كه پێشمه‌رگه له‌ناوچه كوردنشینه‌كان بێت‌و سوپای عێراق-یش له‌ناوچه توركمانی‌و عه‌ره‌به‌كان بوونی هه‌بێت.
ڕۆژنامه‌كه له‌ڕێگه‌ی نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه زانیاری ئه‌وه‌یشی ده‌ستكه‌وتووه، كه له‌پرسی نه‌وت و غازدا مالكی و عامری به‌ڵێنی ئه‌وه‌یانداوه كێشه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن
سه‌رچاوه‌كه‌ی نوسینگه‌ی عه‌بادی ده‌شڵێت "نوری مالكی ته‌نانه‌ت به‌ڵێنی ئه‌وه‌یشی به‌كورد داوه، كه به‌شێك له‌به‌ڵێنه‌كانی له‌ئێستادا‌و به‌رله‌وه‌ی حكومه‌تی نوێ پێكبهێندرێت جێبه‌جێده‌كات".
یه‌كێكی دیكه له‌به‌ڵێنه‌كانی مالكی بۆ كورد ئه‌وه‌بووه، كه ئیداره‌دانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم.
هاوکات عه‌بادی هۆشداریداوه له‌وه‌ی، پرسه‌كانی په‌یوەست به‌ئابوری، ئه‌منیه‌ت‌و سه‌روه‌ری خاكی عێراق، نه‌خرێنه نێو ململانێ سیاسیه‌كان‌و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.