ئەبوبەکر بەغدادی تۆمارێکی دەنگیی نوێ بڵاودەکاتەوە

‌ئەبوبەکر بەغدادی لە مزگەوتی نووری لە موسڵ- ئەرشیف
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی ئاب، ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعش تۆمارێکی دەنگیی نوێی بڵاوکردەوە، تیایدا داوا لە چەکدارانی رێکخراوەکەی دەکات لە شەڕکردن بەردەوام بن.

 بەغدادی لە تۆمارە دەنگییەکەدا داوا لە چەکداران و ئەندامانی داعش دەکات، لە شەڕکردن بەردوام بن، بۆمب، چەقۆ و ئۆتۆمبێل لە هێرشەکانیاندا بەکاربێنن.

تۆمارە دەنگییەکەی بەغدادی کە نزیکەی 55 خولەکەو لە گرووپی میدیایی فورقانی سەر بە داعش بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەدەکات "بۆ موجاهیدەکان، ئاستی سەرکەوتن یان شکست پەیوەست نییە بە شارێک یان شارۆچکەیەکی دزراو، بۆیە ئاگری شەڕەکە هێشتا نەکوژاوەتەوە، هاوکات ناشکوژێتەوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوداو دای لاوازبونی پێگەی داعش لە عێراق لە میدیاکانەوە چەندین جار هەواڵی کوژران و بریندابوونی خەلیفەکەی داعش بڵاوکرایەوە.



PM:01:38:23/08/2018