یەكێتی و وەفدی سوننەكان لە کۆبوونەوەدان

كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی میحوه‌ری وه‌ته‌نی سوننه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی ده‌ستیپێكرد.

ئەمڕۆ شەممە ١ی ئەیلول وەفدێكی میحوەری وەتەنی كە پێک هاتوون لە محەمەد حەلبوسی و  جەمال کەربولی و قوتەیبە جبوری، و نوێنەرایەتی زۆربەی لایەنە سوننەكان دەکەن، گەیشتە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی و  لە ئێستاشدا لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی  لە کۆبوونەوەدان.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چۆنێتی بەشداریكردنی كورد و سوننەكانە لە گەورەترین كوتلەی پەرلەمانیی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقی دەکەن.

بڕیارە دوای کۆۆبوونەوەکەش وەفدێکی هاوبەشی یەكێتی و پارتی بچنە بەغدا و لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ كۆببنەوە. 



AM:11:43:01/09/2018