کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی یەکێتی و شاندی میحوری وەتەنی سوننەکان کۆتایھات و هەردوڵاش بریاری دروستکردنی لیژنەی هاوبەشیان دا بۆ ھەماھەنگی نێوانیان.
قوتیبه جبووری ئه‌ندامی وه‌فدی میحوه‌ر وه‌ته‌نی سوننه‌كان لە دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ لای یه‌كێتی گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و كاری پێكه‌وه‌ییمان له‌داهاتوودا.
وتیشی، بڕیاره له‌گه‌ڵ كوتله كوردستانییه‌كانی تریشدا كۆببینه‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌و وه‌فده‌ی یه‌كێتی و پارتیش كه بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن دووباره له‌به‌غدا له‌گه‌ڵیان كۆده‌بینه‌وه.
قوتیبه جبووری ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمه وه‌ك كوتله‌یه‌كی سیاسی له‌گه‌ڵ ته‌واوی جێبه‌جێكردنی مادده ده‌ستوورییه‌كانی عیراقین به مادده‌ی 140 شه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت حكومه‌تی نوێی عیراق حكومه‌تێكی دیموكراسی بێت و مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراقی تێدا پارێزراو بێت.
هەر لە کۆنگرەکەدا نەرمین عوسمان ئەندامی شاندی یەکێتی و بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکێتی و شاندی میحوری وەتەنی سوننەکان ڕایگەیاند، كۆبوونه‌وه‌كه به‌باشی به‌ڕێوه‌چوو و هه‌ردوولا بڕیارماندا كه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ كاری داهاتوومان له ناو په‌رله‌مان و له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش پێكبهێنین.
وتیشی، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتی جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه كه له‌عیراقدا كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌یه و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی باسی له‌وه‌شكرد.
هه‌ر لایه‌نێكی عیراقی داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ بكات ئاماده‌ین له‌گه‌ڵیدا ڕێككه‌وتن بكه‌ین.
شاندی میحوری وەتەنی سوننەکان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی ئاڵا تاڵەبانی تیایدا بەشداربوو کە بووە مایەی نیگەرانی بۆ کادیرانی باڵای یەکێتی.