پارتی‌و یەکێتی‌و سونە هەوڵی دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان دەدەن
مەعسوم سورە لەسەر ئەنجامدانی


دوو رۆژە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەیانەوێت یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێی عێراق دوابخەن، بەڵام فواد مەعسوم لەسەر ئەنجامدانی.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە پارتی و یەکێتی و سونەکان دوو رۆژە لەهەوڵدان بۆ دواخستنی کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمانی عێڕاق، بەڵام تا ئێستا سەرۆک کۆمار دژی دواخستنیەتی لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزە عێراقییەکان، ئەمە لە کاتێکدایە کە پەرلەمانتارانی لیستە جیاجیاکانی نوێی عێراق بەرەو بەغدا کەوتوونەتە رێ و وەفدێکی هاوبەشی پارتی و یەکێتیش لەبەغدان.

هەوڵی دواخستنی ئەو کۆبوونەوەیە لەلایەن کوردو سونەوە وەک سپی زانیوویەتی لەو سۆنگەیەوە دێت کە مەترسی ئەوە لە ئارادایە لایەنە شیعیەکان زۆرینەی پەرلەمانی رابگەیەنن، بەبێ هیچ رێککەوتنێک.

بەپێچەوانەی ئەم هەڵوێستەوە دوێنێ نووسینگەی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی "نێردراوە، تیایدا هاتووە 
سەرۆك كۆمار پابه‌ندبونی خۆی به‌ بانگهێشتكردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ربڕ‌ی بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌ واده‌ی ده‌ستوریی ره‌سمیی راگه‌یه‌نراوی خۆیدا. 



AM:09:43:02/09/2018