مالیکی دوا بڕیاری لەبارەی کاندید بوونەوەدا

سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند خۆى بۆ پۆستى سەرۆک وەزیرانى عێراق کاندید ناکات.

نوری مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا ڕایگەیاند،" پێش چەند ساڵێک کە ڕامگەیاند خۆم بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران کاندید ناکەم ،جدى بووم، ئێستاش پێوەى پابەندم و گومانموایە بەرژەوەندى لەوەدایە خۆم کاندید نەکەمەوە".

مالیکى ئاماژەى بەوەشکردوە"ئێستاش دووبارەى دەکەمەوە لەبەر هەمان تیڕوانین و هەمان هۆکار خۆم کاندید ناکەمەوە بۆ پۆستى سەرۆک وەزیرانى عێراق".

سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا ئەوەشى خستوەتەڕوو، هەرکەس ئەو پۆستە وەربگرێت پشتیوانى دەبێت .

نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا و ئەمیندارى حزبى دەعوەى ئیسلامى بۆ ماوەى دوو خول سەرۆک وەزیرانى عێراق بووە لە ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٤ و بە کەسایەتیەکى نزیک لەبەرەى ئێران دادەنرێت.



PM:04:01:02/09/2018