فیفا سێ پاڵێوراوەکەی راگەیاندو میسی دورخستەوە


ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا ناوی ئەو سێ یاریزانە پاڵێوراوەی راگەیاند کا کە دەبنە باشترین یاریزانی جیهان و تێیدا ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بەرشەلۆنە میسی، لە لیستی کۆتایی سێ یاریزانە دورخراوەتەوە.
بۆ براوە خەڵاتی زە بیستی فیفا هەریەکە لە رۆناڵدۆ و محەمەد سەڵاحی میسری و لۆکا مۆدریچی کرواتی پاڵێوراون و میسیش ناوی لە سێ یاریزانە نابینرێت.
لەەر ئاستی راهێنەران دالیچی کرواتی و زیدانی فەرەنسی و دیدیە دیشامپی فەرەنسی پاڵێوراون تا بە باشترین دیاری بکرێن.
لەسەر ئاستی گۆڵپارێزیش هەریەکە لە کۆرتوای گۆڵچی ریاڵ مەدرید و لۆرێسی گۆڵچی فەرەنساو  شمایکلی گۆڵچی هەڵبژاردەی دانیمارک کاندید کراون.
بڕیارە لە ٢٤-٩- ٢٠١٨ لە شاری لەندەن لە وڵاتی ئینگلتەرا باشترینەکان لە ئاهەنگێکی جوان و قەشەنگدا دیاری بکرێت.



PM:06:52:03/09/2018