ڤیدیدۆ.. بارەگای پارێزگای بەسەرەو عەسائیب و دەعوەو ئەنجومەنی بالآ سوتێنران

خۆپیشاندانی شاری بەسرە و چواردەوری لەبری ساردبوونەوەی لەشەودا گەرمتردەبێت و بینای پارێزگا سەرلەنوی هەمووی سوتێنرایەوە، هەروەها بارەگای حیزبی دەعوەو عەسائیبی ئەهلی حەق و ئەنجومەنی بالآ سوتێران. 

هەرچەندە بینای پارێزگا لە خۆپیشاندانەکانی رۆژانی پێشوو بەشێکی سوتێنرا، بەلآم ئەمشەو هەمووی سوتێنرا، لەکاتێکدا میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن پێشئەوەی خۆپیشاندەران بگەنە بەردەم بینای پاریزگا سوتێنرا.

هەروەها سەرباری ژمارەیەکی زۆر لە هێزی تایبەت بۆ پاسەوانی بارەگای حیزبەکان، بەلآم بارەگاکانی ئەنجومەنی بالآ، عەسائیبی ئەهلی حەق، حیزبی دەعوە هەموویان سوتێنران.
 

PM:09:07:06/09/2018