دوو بەنزینخانە لە سلێمانی داخران

بەهۆی خراپی كوالیتی و جۆری سوتەمەنی دوو بەنزینخانە لە سلێمانی داخران، سەرۆكی لیژنەهابەشەكانیش دەڵێت 
تائەوكاتەی پابەند دەبن بە مەرج و رێنماییەكان رێگە بەكاركردنیان نادرێت.

گۆران قادر سەرۆكی لیژنەی هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکەردووە، لەسەر سكاڵای شۆفێران بەدواداچونیان بۆ جۆر و كوالیتی بەنزین لە هەردوو بەنزینخانەی "وڵات " و "شێری چیا" كردووە و لە ئەنجامدا دەركەوت كە كوالیتی سوتەمەنی بەتایبەت " بەنزین " لەهەر دوو بەنزینخانەكەدا لە ئاستێكی پێویست نیە  و خاوەنی  بەنزینخانەكان پابەند نەبوون بەمەرج و رێنماییەكانی تایبەت بە هێنان و فرۆشتنی سوتەمەنی ئەمەش لە كاتێكدایە، كە چەند جارێك لە سەرپێچیەكانیان ئاگاداركراونەتەوە.

گۆران قادر ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاری داخستنی "بەنزینخانەی  وڵات" لە گەڕەكی قڕگەو " بەنزینخانەی شێری چیا" لەسەر شەقامی شەست مەتری دراو لەلایەن لەلیژنەی سوتەمەنی سەر بەلیژنەهاوبەشەكان و بەشی كوالیتی لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی داخرا.

سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی باسی لەوەشکردووە، رێگە بەكاركردنی هەردوو بەنزینخانەكە نادرێت تا ئەو كاتەی دڵنیادەبنەوە لە پابەند بونیان بە جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن, 




AM:09:33:11/09/2018