ئه‌میری كۆمه‌ڵی
ئیسلامی ڕایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی بانگه‌وازی یه‌كڕیزی له به‌غدا ده‌كه‌ن، با سه‌ره‌تا
دادگه‌ری له هه‌رێمی كوردستان بچه‌سپێنن. جەختیش دەکاتەوە ئه‌م واقیعه خۆمان
به‌رهه‌ممان هێناوه و، هه‌ر به خۆمان چاك ده‌كرێت.
عه‌لی باپیر لە میانی
وتارێکیدا لە ئاهەنگی بانگەشەی حزبەکەی وتی "ئومێدمان هه‌یه كۆمه‌ڵی ئیسلام
وه‌كو چۆن ڕابردووی پرشنگداره، داهاتووی پرشنگدارتر بێت".
ڕاشیگەیاند "ئه‌وانه‌شی
بانگه‌وازی یه‌كڕیزی له به‌غدا ده‌كه‌ن، با سه‌ره‌تا دادگه‌ری له هه‌رێم بچه‌سپێنن،
چونكه ئه‌گه‌ر دادگه‌ری نه‌بێت، ته‌باییش نابێت".
وتیشی "ئه‌م واقیعه خۆمان به‌رهه‌ممان هێناوه
و، هه‌ر به خۆمان چاك ده‌كرێت".
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه
"كۆمه‌ڵی ئیسلامی گرێی ده‌روونیی له‌گه‌ڵ كه‌س نییه و، ڕقی له هیچ شه‌خسێك
نییه، به‌ڵكو ڕقی له سیفه‌تی خراپی كه‌سه‌كانه"...