مالکی پشتگیری ئەم کاندیدەی سەرۆک کۆمار دەکات

نووری مالیکی رایگەیاند، هیوای سەرکەوتن بۆ بەربژێری پارتی بۆ سەرۆککۆمار دەخوازن و پێیانوایە دەتوانێ یارمەتیدەرێکی باش بێت بۆ چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا.


نووری مالیکی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ فئاد حسێن وتی، پێمانخۆشە کورد وەک رابردوو یەک بەربژێری بۆ سەرۆککۆمار هەبێت، بەڵام ئێستا لەنێوان دوو بژاردەداین؛ یان فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەکێکیان دیاریبکەن وەک بەربژێری کورد، یان لەناو پەرلەمانی عێراق بەپێی رێککەوتنی لایەنەکان دەنگی لەسەر بدرێت.

ڕاشیگەیاند، ئەوان پەیوەندییان لەگەڵ پارتی و یەکێتی باشە، هیوای سەرکەوتنیش بۆ بەربژێری پارتی دەخوازن، ئەگەر ئەو سەرۆک بێت و سەرۆک بارزانی پشتیوانی بێت ئەوا هۆکارێکی باش دەبێ بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.



PM:04:20:26/09/2018