مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند دژی ئەو ڕێنماییە نوێیەی کۆمسیۆنین کە ئەمشەو دەرکراوە.
ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند "دژی ئەو بڕیارەی کۆمسیۆنین کە بڕیاریداوە کار بە ڕەگەزنامە نەکرێت و داوا لە کۆمسیۆن دەکەین بەو بڕیارەدا بچێتەوە و ڕەتیبکاتەوە چوکە دژی ڕێنماییەکانی پێشووە".
وتیشی "ئەو ڕێنماییە وا دەکات ئەرکی دەنگدەران قورستربێت و زۆر کەس بەو هۆیەوە بێبەش دەبن لە دەنگدان".
ئەمە لە کاتێکدا دێت ئەمشەو کۆمسیۆن ڕایگەیاند"پێویستە دەنگدەر پێناسی باری شارستانی کە بە (تەسکەرە و نفوس) ناسراوە لەگەڵ رەگەزنامەی عێراقی هەڵبگرێت، واتە هەردوو بەڵگەنامەکەت پێبێت ئینجا رێگەی پێدەدرێت دەنگ بدات، بەڵام کارتی نیشتمانی و پاسپۆرت تەنیا یەک بەڵگەنامەی پێویستە".
بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی ئەم بڕیارە بە مەبەستی ساختەکاری هەردوو حزبی دەسەڵاتدار لە لایەن کۆمسیۆنەوە دەرکراوە و پێشنیازی لایەنەکانی دیکە بووە، کەگومان دەکەن لە ڕێگەی ڕەگەزنامەی ساختەوە سبەی ساختەکاری بکرێت.