دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی:بە بەڵگەوە دەیسەلمێنین لە سنوری بادینان و هەولێر پێشێلکاریی و تەزویرێکی زۆر کراوە

دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی رایدەگەیەنێت، بە بەڵگەوە دەیسەلمێنین کە لە سنوری بادینان و هەولێر پێشێلکارییەکی زۆر و تەزویرێکی زۆری بە بەرنامە لە ناوەندەکانی دەنگدان تۆمارکراوە، هاوکات هۆشداریش دەدات لە گرتنەبەری رێکاری یاسایی دژ بەو ساختە کارییە.

لە راگەیەندراێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوە دەکات، 
هۆشداری دەدەین لە پێشێلکارییەکی بە بەرنامە بۆ دڕێژراو لە سنووری بادینان و هەولێر، دژی چاودێرەکانی یەکێتی و رێکخراوە ناحکومییەکان و هاوکات نانەوەی پشێوی لە سلێمانی.

ئاماژە بەوەشدەکات هەموو رێکارێکی یاسایی و مەدەنی دەگرینە بەر بۆ بەرگرتن و هەڵوەشاندنوەی ئەو تەزویرە بە بەرنامە بۆ داڕێژراوەو بە سزاگەیاندنی سەرپێچیکاران.






PM:07:03:30/09/2018