سەعدی پیرە: من نەموتووە نوێنەرەکان واژۆی ئەنجامەکان نەکەن

وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەبارەی لێدوانی بۆ میدیاکانی یەکێتی سەبارەت بە رەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن روونکردنەوە دەدات.

 سەعدی پیرە لە لێدوانێکیدا بۆرووداو ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو قسەی لەبارەی هەڵبژاردن لە هەموو کوردستان نەکردووە و تەنیا باسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی لە هەولێر و دهۆک کردووە، کە بەڕای ئەو ساختەکاری ئەنجامدراوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، نمیوتووە نوێنەرەکان واژۆی ئەنجامەکان نەکەن، تەنیا لەو شوێنانە کە دڵنیابوون ساختەکاری کراوە، لەو شوێنانە ئیمزای نەکەن. 

پێشتر سەعدی پیرە لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی یەکێتی رایگەیاندبوو، ئاماژه‌ی زۆر مه‌ترسیدار هه‌ن كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ دیموكراسی و پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌وڵ و ماندوبونی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ بنیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد و دیموكرات هه‌رێمێكی كوردستانی سه‌قامگیر و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن.

وتیشی، ئه‌م ته‌زویره‌ی كه‌ كراوه‌ بێ وێنه‌یه‌ له‌ مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه‌ جێگری سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاری ئه‌وه‌مانداوه‌ كه‌ مومكین نییه‌ ئه‌م ئه‌نجامه‌ قبوڵ بكه‌ین و هه‌مووی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌. 

دواتر قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، هێشتا زوو ئەنجامەکان قبوڵبکەن، یان رەتبکەنەوە، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان بۆچوونی خۆیان دەردەبڕن، وتیشی راستە کێشە و سکاڵا هەبووە، بەڵام ئەو سکاڵایانە رێکاری خۆیان هەیە کە دەبێ چاوەڕێی ئەنجامی سکاڵاکان بکەن.


PM:07:46:30/09/2018