کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم پاش کەمێکی دیکە بە ڕاستەوخۆ فۆڕمی ئەنجامەکان بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە.
ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم رایگەیاند، "پاش کەمێکی تر ڕاستەوخۆ فۆرمی ئەنجامی بنکەکان کە بە فۆرمی ژمارە 53 ناسراوە لەماڵپەڕی کۆمسیۆنەوە دەبینن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دەتوانن ئێوەی بەڕێز لای خۆتانەوە دڵنیایی بدەن لەسەر ئەو فۆرمانە، هەروەها داوا لە چاودێرانی سەر سندوقەکان دەکات، ئەگەر کەسێک لەو بنکانە بووە و دەزانێت فۆرمەکە دەستکاری کراوە کۆمسیۆنی لێ ئاگادار بکاتەوە".
بەیانی ئه‌مڕۆ شەممە 30ی ئەیلول لە کاتژمێر 8 تاوەکو کاتژمێر 6ی ئێوارەی هەمان رۆژ، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دەستیپێکرد، كه تیایدا 29 قه‌واره‌ن پێشبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی 100 كورسی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.