کەسایەتییەکی ئاینی شیعە باسی ئەو کردە سێکسیانە دەکات کە لەدوو
هۆتێلی بەناوبانگی بەغدا و کەربەلا لەگەڵ گەنجان دا دەیکەن.
ئەو پیاوە ئاینیە لە رێگای ڤیدیۆیکەوە، ئاشکرای دەکات کە هۆتێلێکی شەش
نهۆمی لە ناوچەی کەڕادە لە بەغدای پایتەختی عێراق هەیە، کە تێیدا کوڕان دەکرێنە
بەندە و دەکڕێن و دەفرۆشرێن و دەستدرێژی سکێکسیان دەکرێتە سەر.
ئەو کەسایەتییە ئاینییە باس لەوە دەکات ژمارەیەک گەنج چوونەتە لای ئەو
و بە ڤیدیۆ نیشانیان داوە، کە لەو هۆتێلە دوای کڕینی کوڕەکان لەلایەن کوڕانی
دیکەوە، خواردنەوەی کحولییان دەدرێتێ و دواتریش نێربازی دەکەن.
بەپێی زانیاریەکانی ئەو پیاوە ئاینییە، کەوتووەتە شاری کەربەلا لە
باشووری عێراق، کە مەزاری حوسێنی کوڕی عەلی، کچەزای پێغەمبەری ئیسلام و ئیمامی
سێیەمی شیعەمەزهەکانی لێیە و بە یەکێک لە شارە هەرە پیرۆزەکانی ئەو مەزهەبەی
ئیسلام دادەندرێت.
ئەم رەفتارە کۆمەلآیەتییە لەکۆمەڵگاکانی رۆژهەلآتی ناوەراستدا قێزەوونەو سزای یاسایی قورسی هەیە