چەند ڕێستۆرانتێك ئاگاداردەكرێنەوە

لیژنەی تەندروستی خۆراك و پشكنینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی 10 خواردنگە و رێستۆرانت بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانەوە ئاگاداردەكاتەوە و پسوڵەی سەرپێچیش بۆ چوار شوێنی دیكە دەكات.

لەشكر حەمید، سەرپەرشتیاری لیژنەی تەندروستی خۆراك و پشكنینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە كاتی گەڕان و بەدواداچوونەكانیان 10 شوێن بەهۆی پابەندنەبوونیان بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەكان ئاگاداركرانەوە و هەروەها 4 شوێنی دیكەش پسوڵەی سەرپێچییان بۆ كرا.

وتیشی "لە هەندێك لە رێستۆرانتەكان ئەو تەماتەیەی ئامادەكرابوو بۆ خواردن و ناتەندروست بوون و هەروەها ئەو گۆشت و مریشكەی ئامادەكرابوون دوور لە مەرج و رێنماییەكانی تەندروستی خاوكرابوونەوە".



PM:02:42:29/10/2018