پارێزگاری سەڵاحەدین لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاریبوو

عەمار جەبر پارێزگاری سەڵاحەدین لەهەوڵێكی تیرۆركردنی لەناحیەی سینیەی سەر بەپارێزگای سەڵاحەدین رزگاری بوو.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیا عێراقیەكانی راگەیاندووە، لەكاتی بەسەركردنەوەی دامەزراوە حكومیەكانی ناحیەی سینیە  بەمەبەستی ئاگاداربوون لەپرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە بۆمبێكی چێندراو بە كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی پارێزگاری سەڵاحەدین تەقیوەتەوە و ناوبراو رزگاری بووە و هیچ زیانێكی بەرنەكەوتووە.

بەپێی ووتەی ئەو سەرچاوەیە بەهۆی تەقینەوەی ئەو بۆمبەوە دووان لەپاسەوانەكانی پارێزگاری سەڵاحەدین برینداربوون و زیانی ماددیش بەر ئۆتۆمبیلێك كەوتووە



PM:02:33:02/11/2018