رۆژنامەنوسانی ناوەندی راگەیاندنی یەکێتی نزیکی دوو مانگە موچەیان وەرنەگرتووە

ماوەی نزیکەی دوو مانگە رۆژنامەنوسانی سەر بە ناوەندی راگەیاندنی یەکێتی   موچەکانیان وەرنەگرتووەو بەرپرسی فەرمی میدیاکەش دەڵێت، هەفتەی داهاتوو دەستبە دابەشکردنی موچەکانیان دەکرێت.

کاروان ئەنوەر، بەپرسی ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردسدان(پی یو کەی میدیا)بە سپی راگەیاند، "کارمەندانی ناوەندی راگەیاندنی یەکێتی کۆتا موچەیان لە رۆژی ٢٠ ی ئەیلول وەرگرتووەو لەدوای ئەو وادەیەش، کە دەکاتە نزیکەی ٤٧ رۆژ موچەیان وەرنەگرتوەتەوە".

وتیشی، "ئاگادارین زۆرێک لەو کارمەندانە پێویستی زۆریان بە موچە هەیەو بەشێکیان کرێچین و منداڵیان هەیە، بەڵام لەلایەن بەشی ژمێریاری و ئیدارەی گشتییەوە موچەیەکان دواکەوتووە".

کاروان ئەنوەر ئەوەشی خستەڕوو،" بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی تشرینی دووەم، ئیدارەی گشتی موچەی ئەو کارمەندانە رەوانە بکات و بەسەریاندا دابەشبکرێت، بەڵام خراوەتە هەفتەی داهاتوو".


بەپێی زانیارییەکانی "سپی" ماوەی نزیکەی ٧٠ رۆژە رۆژنامەنوسانی ناوەندی راگەیاندنی یەکێتی ، کە موچەکانیان لە لایەن ئیدارەی گشتی ئەو حزبەوە دابین کرێت، وەرنەگرتووە.







PM:02:23:07/11/2018