سەڵاحەدین بەهادین: بکوژانی مامۆستا هۆشیار لە سێدارە بدەن

ئەمینداری یەکگرتوو، سەڵاحەدین بەهادین ڕایگەیاند چاوەڕێی لەسێدارەدانی بکوژانی مامۆستا هۆشیار دەکەن.

ماڵپەری فەرمیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بڵاویکردووەتەوە سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی ئەو حزبە لە دووەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی "د.هۆشیارئیسماعیل"دا ڕایگەیاندووە چاوەڕوانی ئەوەن ئەنجامدەرانی تاوانەکە لەسێدارە بدرێن.

وتوشیەتی "شەهید دکتۆر هۆشیار جگە لەقسەی حەق و ڕاستی و پەیامی پەیامبەران هیچ پەیامێکی تری هەڵنەگرتبوو ئێمە شتێکی تر نادۆزینەوە کە هۆکار بێت لەسەری تیرۆر کرابێت".

ڕشیگەیاندوە "کەیسی لەسێدارەدانی بکوژانی دکتۆر هۆشیار نەکرێتە قوربانی دۆخی سیاسی و کاریگەری نەبێت لەسەر بەجێ گەیاندنی سزاکە بەڵکو دادگا چۆن بڕیاری داوە جێ بەجێ بکرێت".

د.هۆشیار ئیسماعیل بەرپرسی دەزگای زانایانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بوو، هەروەها مامۆستای ئاینی بوو، لە سالی ٢٠١٦ دا لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا کوژرا.



PM:11:11:22/11/2018