چیتر ئارد بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش ناکرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاشەكانی هەرێم بۆ كاروباری هونەری ڕایگەیاند لەم ساڵدا هیچ بڕە ئاردێکی دیکە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش ناکرێت.

نەسرین محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاشەكانی هەرێم بۆ كاروباری هونەری بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتوە "گەنمی پێویست بۆ دابەشكردنی ئاردی هاوڵاتیان دابینكراوەو چاوەڕواندەكرێت لەمڕۆوە دەست بەدابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی هەشت بكرێت بەسەر هاوڵاتیاندا هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق".

دەشڵێت:"بەدابەشكرنی ئەم بەشە ئاردەش كۆتایی بەدابەشكردنی ئارد لەمساڵدا دەهێندرێت و هیچ بەشە ئاردێكی دیكە بۆ 2018 بەهاوڵاتیان نادرێت".

ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاشەکانی هەرێم وتیشی "ئەوەی دەمێنێتەوە حكومەتی عیراقە كە بڕیاردەدات ئاخۆ قەرەبوی هاوڵاتیان دەكاتەوە یان نا، لەهەر حاڵەتێكیشدا ئەگەر قەرەبوبكرێنەوە، بڕیارەكە هەرێمیش دەگرێتەوە".



PM:03:59:25/11/2018