وەزارەتی كارەبا بەرنامەی زستانە بۆ پێدانی كارەبای نیشتمانی جێبەجێدەكات و رایدەگەیەنێت "لەئێستادا نزیكەی 12 سەعات كارەبا دەدرێت بەهاووڵاتیان".
محەمەد هەورامی، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا، رایگەیاند "لەئێستادا بەرنامەی زستانە بۆ پێدانی كارەبای نیشتمانی بەهاووڵاتیان جێبەجێدەكەین و دەتوانین رۆژانە نزیكەی 12 سەعات كارەبا بدەین".
وتیشی "بەردەوام دەبین لەسەر ئەو بەرنامەیەی كە هەیە، تەنیا لەحاڵەتێكدا ئەگەر غاز زیاد بێت، پێشبینی دەكەین كارەبا زیاد بكەین".
راشیگەیاند: بەرهەمهێنانی كارەبا بەراورد بە پێشوو زیاترە، بەڵام لەبەرئەوەی لەوەرزی سەرماو سۆڵەداین و بەكارهێنانی وزەی كارەباش زیاترە، بۆیە ئەو زیادبوونەی پێیەوە دیار نییە.