وەزیری دارایی عێراق دەسەلآتی بریکارەکەی سنوردار دەکات

وەزیری دارایی حکوومەتی عێراق، د .فواد حسێن دەسەڵاەتی بریکاری وەزارەتەکەی سنوردار دەکات.
 
بەپێی فەرمانێکی وەزاری، کە میدیا عێڕاقییەکان بڵاویان کردووەتەوە و واژۆی فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق چەند دەسەڵاتێکی لە بریکاری وەزارەتەکەی وەردەگرێتەوە.
 
لە فەرمان وەزارییەکەدا بە نووسراوی ژمارە 2452 لە 27/11/2018، دەرچووە تێیدا هاتووە، "بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیارماندا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو دەسەڵاتانە کە پێشتر دراوە بە بریکاری وەزارەت".
 
بەپێی فەرمانەکە د. فواد حسێن دەسەڵاتی واژۆ کردنی سەرجەم مامەڵەکان لە بریکاری وەزیری دارایی وەردەگیرێتەوە.
 
لەکابینەی پێشووی حکوومەتی عێراق، بەهۆی بەتاڵی پۆستی وەزیری دارایی، ئەو دەسەڵاتانە بە بریکاری وەزارەتەکە درابوو.
 
ئەمە دووەم بڕیارە وەزیری ناوبراو دەریدەکات رۆژی 27ی ئەم مانگە بە ئیمزای د.فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراقی دەسەڵاتەكانی پشكێنەری گشتیی وەزارەتی دارایی هەڵبوەشێنێتەوە.

بارزانی و پارتی زۆریان لەسەر د. فواد حسین هەڵچنیووە کە هەندێک کاربۆ هەرێم بکات کە لەوەوپێش وەزیرەکانی تری دارایی بە هۆشیار زێباریشەوە نەیانکردبێت.




PM:07:57:01/12/2018