لەبارزان چەندین چەندین شوێنی گەشتیاری کەوتنە ژێر لافاوەوە

‌وێنە..تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان
لە ناوچەی بارزان و لەسەر رۆخی رووباری رێزان چەندان شوێنی گەشتیاری کەوتنە ژێر ئاوەوە.

زانیارییە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دوێنێ زیاتر لە هەشت شوێن لەسەر رۆخی روبار رێزان بوونەتە ژێر ئاوەو زەرەزیانی زۆریان لێکەوتووە.

ماوەی چوار رۆژە کوردستان کەوتۆتە بەر شەپۆلێکی بەفر و باران بارین و لە باکوری کوردستان لەچەندان شوێن بەفرێکی زۆر باریووە، لە باشووریش لە ناوچە شاخاوی و بەرزاییەکان بەفرباریوون و لە شارو شارۆچەکانیش بە درێژای یەو چەند رۆژە بارانێکی زۆر باریووە.

 



AM:10:01:02/12/2018