لە ناوچەی بازیان هێزەکانی ئاسایش گەمارۆی مەرفرەزەیەکی داعش دەدەن

ژمارەیەک لە چەکدارانی داعش کەوتنە بۆسەی هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی، کە لەهەوڵدابون بێنە شاری سلێمانی و باری ئەمنی ناوچەکە تێکبدەن.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە "سپی" راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی کانونی یەکەم، مەفرەزەیەکی سەربە چەکدارانی داعش لە ناوچەی بازیان، کە دەکەوێتە نێوان چەمچەماڵ و باشوری رۆژئاوای سلێمانی کەوتونەتە بۆسەی هێزی ئاسایشی سلێمانییەوە".

وتیشی، لە ئێستادا ٨ کەسیان دەستگیرکراون و ئاسایش لە هەوڵدایە بۆ دەستگیرکردنی ئەوانی دیکەش".

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو،" ئەو چەکدارانەی داعش هەوڵیان داوە بێنە ناو شاری سلێمانی و باری ئەمنی شارەکە تێکبدەن".



PM:02:41:12/12/2018