" ئەو کەسانەی بەناوی داعشەوە ناسێندران، لە زیندان هەڵهاتوون"

پاشنێوەرۆی ئەمڕۆ هەواڵی دزەکردنی چەند چەکدارێکی داعش لە سنوری بازیان بڵاوکرایەوە، دواتر دەرکەوت ئەو کەسانە لە زیندان هەڵهاتوون و بێ چەک بوون".

ئەمشەو مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیتی لە میانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ لەگەڵ کەناڵی ئێن ئارتی وتی " هەشت زیندانی دەستگیرکراونەتەوە و دەوترێت ١٠ کەسی دیکەیان لەگەڵدا بووە".

سەنگاوی ئاماژەی بەوەش کرد، دەوترێت ئەو کەسانەی هەڵهاتوون چەکیان پێ نەبووە و تەنیا کۆڵەپشتیان پێبووە.

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی هیچ ڕوونکردنەوە و ڕاگەیەندراوێکیان لەبارەی ئەو ڕووداوەوە بڵاونەکردووەتەوە و دیارنییە ئەو زیندانییانە لە چ زیندانییەک هەڵهاتوون. 



PM:09:14:12/12/2018