به‌هۆی بڕیارێكی كۆنی موحه‌مه‌د هاودیانی وه‌زیری پێشووی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ موچه‌ی هه‌زاران كه‌مئه‌ندام راگیرا.
به‌هۆی بڕیارێكی كۆنی موحه‌مه‌د هاودیانی وه‌زیری پێشووی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ جارێكی تر كه‌مئه‌ندامان ده‌درێنه‌وه به لیژنه‌و چه‌ندین كه‌مئه‌ندام تووشی راگرتنی موچه‌كانیان بوونه‌وه.
سامان حوسێن، سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان له لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ كه‌مئه‌ندامان رۆشتوون بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان به‌ڵام هه‌زاران كه‌مئه‌ندام به دڵی شكاوه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه‌و موچه‌كانیان پێنه‌دراوه‌و راگیراوه.
به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی كه دراوه هه‌ر كه‌مئه‌ندامێك موچه‌خۆر بێت و رێژه‌ی كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌ی له‌خوار 70% جارێكی تر ده‌درێته‌وه به لیژنه‌و موچه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت.
سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامان راشیگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه هه‌زاران كه‌مئه‌ندام زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن و ئه‌مه‌ش دیسان نانبڕینێكی تره به‌ناوی رێنمایی‌یه‌وه‌و وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی شه‌رمه‌زارییه‌كی تری خسته سه‌ر خۆی.
سامان حسێن ووتیشی، سبه‌ی كاتژمێر ده له به‌رده‌م بانكی توی مه‌لیك كه‌مئه‌ندامان گرد ده‌بنه‌وه‌و ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر راگرتنی موچه‌كانیان ده‌رده‌بڕن.